زۆربەی خانمان کێشەی
ئامادەکردنی هەویری پیتزایان هەیە و زۆربەی کات لە دوکانەکادا دەیکڕن، بەڵام دەتوانرێت
بە ڕێگەی ئاسان و بەم هەنگاوانە لە ماوەیەکی کەمدا لە ماڵەوە هەویرەکەی ئامادە بکەن.
پێداویستییەکان:
یەك کەوچکی گەورە خەمیرە
یەك کەوچکی گەورە شەکر
یەك کەوچکی گەورە شیری
وشک
یەك کوپ ئاو
یەك هێلکە
یەك کەوچکی گەورە سرکەی
سێو
خوێ و بیبەر بەپێی پێویست
ئارد بەپێی پێویست
ئامادەکردنەکەی:
ئاو، خەمیرە، ئارد و شەکرەکە
تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی ١٠ خولەك دایبنێ تا هەڵدێت.
دواتر هێلکە، شیر، بیبەر
و ئەو بڕە ئاردەی ماوە تێکەڵ بکە و دایبنێرەوە تا دووبارە هەڵدێتەوە.
لە کۆتاییدا بە شێوەی
خڕ پانی بکەرەوە و پێداویستییەکانی پیتزای بخە سەر و لەناو فڕندا بیبرژێنە.
ئ.ل