ژاپۆن
ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی خێرایی ئینتەرنێتی تۆمارکرد کە ٤٢٠ ملیۆن مێگابیتە لە چرکەیەکدا،
بەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆمارکرد.
بەپێی
" إرم نیوز" ئەم دەستکەوتە سەرنجڕاکێشە لە رێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان
زانکۆی توینتێ، پەیمانگای نیشتمانی ژاپۆن بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان (NICT) و زانکۆی تۆکیۆ بەدەست هات.
بە بەکارهێنانی
تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی فایبەر ئۆپتیک، بە تایبەتی شەپۆلی تێراهێرتز، ئەم دەستکەوتە
نوێنەرایەتی بازدانێکی گەورە دەکات بۆ پێشەوە لە تواناکانی گواستنەوەی زانیاری و بەڵێن
دەدات شۆڕشێک لە پەیوەندییەکانی ئینتەرنێتدا بەرپا بکات.
بۆ نموونە
لە رێگەی ئەوەوە، هەوادارانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان دەتوانن یارییە دڵخوازەکانیان
دابەزێنن، وەک "Baldur’s Gate 3”، "Red Dead Redemption 2” و کۆمەڵەی "Fallout 4" لە کەمتر لە دەهەمی چرکەیەکدا ! .
هەروەها
تەکنەلۆژیای داهێنەرانەی پشت ئەم دەستکەوتە تۆمارکراوە لە بەکارهێنانی کێبڵی
ستانداردی فایبەر ئۆپتیکدایە، کە وەک بڕبڕەی پشتی ئینتەرنێت لە سەرانسەری جیهاندا
کاردەکەن.
ئەم کێبڵانە
زانیاری دیجیتاڵی لە رێگەی سیگناڵە ژێر سوور و رووناکی و سەروو بنەوشەییە گۆڕاوەکانەوە
دەگوازنەوە، تیمی JNIIT ئەم
ئەرکەی وەرگرت و پەرەی پێدا، زۆرترین مەودای گواستنەوەیان بەدەستهێنا.
ئەنجامەکەی کۆی گشتی باندڤیدی سیگناڵەکان ٦,٣٧ تێراهێرتزە،
کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار هێندەی باندڤیدی نوێترین ستانداردی وایفای ٧ـە کە دەتوانێت
لەخۆی بگرێت.
H.Y