لە سەردانێکیدا بۆ وڵاتی
نەرویج، دارن جەیسن ناسراو بە ISHOW SPEED، هێرشێکی بەفراوانی خەڵکی ئەو وڵاتەی دەکرێتە سەر و بەپەلە هێزە
ئەمنییەکان دووری دەخەنەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا
دەردەکەوێت، سپید لەناو خەڵکێکی زۆردایە و ناتوانێت بە ئاسانیی بچێتە
دەرەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەی و زیاتر لە دوو کاتژمێر گیر دەخوات.
هەروەها لەو هێرشەدا،
سپید بریندار بووە و پاژنەی پێی بە سەختیی بریندار بووە لەگەڵ چەند شوێنێکی تری
جەستەی.