لە گرتە ڤیدیۆیەکدا
کچێکی مێردمنداڵ دەردەکەوێت کە پەیامێکی راستەوخۆ بۆ ئیلۆن مەسک دەنێرێت و دەڵێت،
"سڵاو بەڕێز مەسک، پرسیارێکم هەیە لەسەر ئۆتۆمبێلەکەت".
لە کاردانەوەیەکی
سەرنجڕاکێشدا، خاوەنی کۆمپانیای ئێکس "ئیلۆن مەسک"، لە هەژماری فەرمی خۆی
وڵامی کچێکی مێردمنداڵی چینی دەداتەوە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا پەیامی بۆ ناردووە
و باس لە کێشەی شاشەی ئۆتۆمبێلە تێسلاکەی دەکات و پرسیار لە مەسک دەکات لە بارەیەوە.
مۆلی ناوی ئەو
کچە چینییەیە و لە گرتە ڤیدیۆکەدا راستەوخۆ ئاماژەی بە کۆمپانیای تێسلا کردووە و دەڵێت،
" سڵاو بەڕێز مەسک، پرسیارێکم هەیە سەبارەت بە ئۆتۆمبێلەکەت، بۆچی شاشەکەم کێشەی
تێدایە و کاتێک وێنەیەکی لەسەر دەکێشم، هێڵەکان دیار نامێنن "سەیرکە، بەوشێوەیە.."،
دەیبینی؟.. دەتوانیت بۆم چاک بکەیت؟.."