بوکێک بەهۆی هونەرمەند تامر حوسنییەوە مشتومڕێکی زۆر دروست دەکات

PM:01:18:03/07/2024

37356 جار خوێندراوەتەوە

بووکێکی تونسی مشتومڕێکی زۆری لە سۆشیال میدیادا دروستکرد دوایی ئەوەی زاواکەی بە تەنها جێهێشت و سەمای لەگەڵ هونەرمەند تامر حوسنی دەکرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" لە کاتی مەراسیمەکەدا بووکەکە وەک یەکێک لە هەوادارەکانی ئەو هونەرمەندە دەردەکەوت، بەو پێیەی بە مۆبایلەکەی چەندین وێنەی لەگەڵدا دەگرت و لەگەڵ تامر حوسنی سەمای دەکرد، زاوای بە تەنیا جێهێشتبوو، ئەمەش وایکرد تامر هەست بە شەرمەزاری بکات و زاواکەی لە باوەش گرت و نزک بوکەکەی کردەوە تا بەیەکەوە سەما بکەن.

دوای بڵاوبوونەوە ڤیدیۆی ئەو بووک و زاوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی زۆری لەلای خەڵک دروست کرد، بەشێکی زۆری خەڵکیش نیگەرانی خۆیان لە هەڵسوکەوتی بوکەکە دەربڕی و دژەیەتییان دەکرد.