کەسانی پێگەیشتوو و بڕوابەخۆبوو بە رەفتار و مامەڵەکردنیان جیادەکرێنەوە لە کەسانی دیکە، کە ئەمەش وادەکات جێگەی سەرنج و سەرسامی دەورووبەرەکەیان بن.
ماڵپەڕی "verywellmind" ئاماژەی بە شەش نیشانە کردووە کە دەریدەخەن کەسێك تایبەتمەندی پێگەیشتوویی و بڕوابەخۆبوون رەنگدانەوەی لەسەری هەیە، بەم جۆرە:
١. لەکاتی قسەکردندا لەسەرخۆیت و هەڵەشە نیت.
٢ئاستی زانیاریی گشتیت بەرزە، لەسەر ئاستی خوێندنەوە، فیلم، و بەرنامەی دۆکیۆمێنتاری.
٣. رەخنەی نەرێنی کاریگەریت لەسەر دروست ناکات.
٤. گوێگرێکی باشیت و گرنگی بە قسەکان و رای بەرامبەر دەدەیت.
٥. خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد ناکەیت.
٦. ویست و پلان و ئامانجت هەیە و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەیت.