نەجوا کەرەم بە ڕاگەیاندنی هاوسەرگیرییەکەی هەوادارانی سەرسام دەکات

PM:01:28:02/07/2024

9020 جار خوێندراوەتەوە

نەجوا کەرەم، گۆرانیبێژی لوبنانی لە کۆنسێرتەکەی هاوسەرگیری فەرمی خۆی ڕاگەیاند.

لەسەر شانۆی کۆنسێرتەکەی لە ڕۆمانیا، نەجوا کەرەم ئاماژەی بە هاوسەرگیرییەکەی کرد، کە تیایدا جلی سپی لەبەردا بوو، باسی لەوە کرد کە ئەم جلە چیرۆکێکی تایبەتی هەیە کە پەیوەندی بە هاوسەرگیرییەکەیەوە هەیە.

نەجوا کەرەم بەم شێوەیە بە هاوادارانی راگەیاند و وتی " شتێکتان پێ دەڵێم دەربارەی ئەم جلە، ئەم جلە بۆ من مانای زۆری هەیە، تەنها ئەوە نەبێت کە سپییە و ئەم ڕەنگەم زۆر خۆشدەوێت، ئەم ڕەنگە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەم زۆر تایبەت بوو"

دوای ئەوەی نەجوا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند، هەوادارەکانی ڤیدیۆکەیان بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی " نەجوا کەرەم بە فەرمی هاوسەرگیریەکەی ڕادەگەیەنێت"

جێگەی باسە نەجوا کەرەم هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئیماراتی بە ناوی عومەر دهمانی کردووە، کە ١٥ ساڵ لە نەجوا کەرەم بچووکترە.