کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

AM:11:20:01/07/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە و لە زۆرینەی هەرێم دادەبەزن بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیر دەبن.

دەشڵێت، سبەی سێشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور بۆ پەڵەهەوردا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەراورد بەمڕۆ نزم دەبنەوە و لە زۆرینەی هەرێم دادەبەزن بۆ خوار ٤٠ پلەی سیلیزی.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، کەشناسی هەرێم باسی لەوە کرد، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی لە مانگی رابردوودا بەرزترین پلەی گەرمی ٤١.٧ پلە بووە و نزمترین پلەی گەرمیش ٢١.٥ پلە بووە. وتیشی، ئەمساڵ تێکڕای گەرمی لە مانگی حوزەیراندا بەراورد بە سی ساڵی رابردوو، ٢ پلە گەرمتر بووە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٣٩

سلێمانی : ٣٧

دهۆک : ٣٨

کەرکوک : ٤٠

هەڵەبجە : ٤٠

زاخۆ : ٣٩

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٢٧

گەرمیان : ٤٢