فیلمێکی تایبەت لەسەر Donkeyـییەکەی شرێک بەرهەم دەهێنرێت

PM:10:33:30/06/2024

288 جار خوێندراوەتەوە

ئێدی مورفی ئەکتەری دەنگیی کارەکتەری Donkey لە زنجیرە فیلمی شرێکدا رایگەیاند، لە دوای بەشی پێنجەمی شرێک، فیلمێکی تایبەت بە کارەکتەری گوێدرێژەکە بەرهەمدێت.

وەک ئەکتەرە ئەمریکییەکە خۆی دەڵێت. "کاتێک بڕیارماندا شرێکی بەشی پێنج بەرهەم بهێنین، من پێشنیارم کرد، بۆچی 'دەنکی'ـش فیلمێکی تایبەت بەخۆی نەبێ لە پای ئەو هەموو خۆشەویستییەی بینەری هەیەتی بۆی؟".

هێشتا روون نییە چیرۆکی فیلمەکە چۆن دەبێت، بەڵام ئەوەی روونە باس لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی کارەکتەری Donkey دەکات کاتێک هاتۆتە ژیانەوە و چەندین جار هەوڵی لەناوبردنی دراوە.