توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی
زانکۆی ریدینگ لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئاستی ChatGPT لە تاقیکردنەوەکانی
زانکۆدا لە خوێندکارەکانی ناو زانکۆکە باشتر بووە.
توێژینەوەکە کە لە
ماڵپەڕی "پلۆس وەن" بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ٣٣ خوێندکاری خەیاڵی دروستکراوە
و زیرەکی دەستکرد و ChatGPT بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی وەڵام بۆ تاقیکردنەوەکانی
بەشی دەروونناسی زانکۆکە.
بە تێکڕا ئەنجامی خوێندکارانیAI زیاتر بوو لە ئەنجامی
خوێندکارەکانی زانکۆ، پرۆفیسۆرێکی زانکۆکەش کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت،
دۆزینەوەکانیان دەبێتە بانگەوازێکی بەئاگابوونەوە بۆ پەروەردەکاران لە سەرانسەری جیهاندا.