وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ پەیوەندیکردن زیاد دەکات

PM:04:58:30/06/2024

9480 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی وەتسئەپ لەمێژە کێشەیەکی درێژخایەنیان لە ئەپەکەدا هەیە، کاتێک ناتوانن لە ناو ئەپلیکەیشنەکەوە پەیوەندی بکەن بەبێ ئەوەی سەرەتا ژمارەی کەسەکە لە ناو لیستی ناوەکاندا سەیڤ نەکەن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر و تواناکانی بەرنامەکە، وەتسئەپ چارەسەرێکی بۆ ئەم کێشەیە دۆزییەوە، بەو پێیەی لە نوێترین وەشانیدا ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بە هەر ژمارەیەکەوە بکەن بەبێ ئەوەی سەرەتا لە مۆبایلەکەدا و لەناو لیستی ناوەکاندا سەیڤی بکەن.

دوگمەیەک بۆ شاشەی پەیوەندییەکانی ناو ئەپەکە زیاد کراوە بۆ ئاسانکاری ئەم پرۆسەیە و ئەم تایبەتمەندییە، لە ئێستادا تەنها بۆ کۆمەڵێک بەکارهێنەری هەڵبژێردراوی بێتا بەردەستە، کە نوێیان کردووەتەوە بۆ وەشانی ٢.٢٤.١٣.١٧

هەر زوو ئەم تایبەتمەندییە نیگەرانییەکی بەرچاوی بەکارهێنەرانی لێ کەوتەوە، چونکە لە ئێستادا ئەو ژمارانەی کە نەناسراویشن، ئەپەکە رێگە بە هەموو کەسێک دەدات زانیارییە کەسییەکانی ئەو ژمارە نەناسراوە لای بەکارهێنەر ببینرێت و ببێتە کێشە بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێت وێنە و زانیارییە کەسییەکانیان ببینرێت.