ئەمڕۆ
گووگڵ زیادکردنی پشتگیری بۆ 110 زمانی نوێی بۆ خزمەتگوزاری وەرگێڕانی گووگڵ راگەیاند
پێش ئێستا خزمەتگوزاری وەرگێڕانی گووگڵ پشتگیری ١٣٣ زمانی دەکرد، بۆیە کۆمپانیاکە
دەڵێت ئەم فراوانکردنە گۆڕانکارییەکی گەورەیە و نوێنەرایەتی بازدانێکی گەورە دەکات.
وەک لە
"الیوم7"دا هاتووە، ئیسحاق کاسوێڵ لە گووگڵ لە پۆستێکی بلۆگدا وتی،
"مۆدێلی زمانی"PaLM2"ی گووگڵ یارمەتی کۆمپانیای "AI Translate"ی داوە بۆ فێربوونی ئەم
زمانە نوێیانە و بە تایبەتی باش بوو لە فێربوونی ئەو زمانانەی کە پەیوەندییان بە یەکەوە
هەیە، وەک زمانەکانی "نزیک لە زمانی هیندی".
کاسوێڵ لە
چاوپێکەوتنێکدا بە رۆژنامەی زە ڤێرجی راگەیاندووە، زۆربەی زمانە نوێیەکان لانیکەم
ملیۆنێک کەس قسەی پێدەکەن، لە کاتێکدا سەدان ملیۆن کەس بە "زۆرێکیان" قسە
دەکەن.
H.Y