چەند شتێک کە رەنگە دوای تەمەنی سی ساڵی پەشیمان ببیتەوە لێ

AM:10:41:29/06/2024

3204 جار خوێندراوەتەوە

لە تەمەنی سییەکانتدا ئەزموون و هەڵەکانی بیستەکانت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی هەنگاوی باش بنێت بۆ پێشەوە و بناغەیەکی بەهێز لە سییەکانی تەمەنیدا دروست بکەیت.
ماڵپەری " annajah" دا توێژینەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا راپرسییان لەگەڵ کەسانی سەروو تەمەنی ٣٠ ساڵیدا کردووە بۆ ئەوەی ئەو کارانە باس بکەن کە ئاواتیان دەخواست پێش ئەو تەمەنە ئەنجامی بدەن، یان ئەو کارانەی کە دواتر پەشیمان بوونەتەوە لە ئەنجامدانیان.

توێژەران بە پشتبەستن بە وەڵامی بەشداربووان، لیستێکیان ئامادە کردووە وەک ئامۆژگارییەک بۆ ئەوە کەسانەی لە بیستەکانی تەمەنیاندان، بەم شێوەیە:

١. بەرپرسیارێتی:

لەوانەیە لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا هەست بە فشارێکی کۆمەڵایەتی زۆر بکەیت لەلایەن خزم و هاوڕێکانتەوە سەبارەت بەوەی کە دەبێت خانوو بکڕیت، هەروەها دەبێت خێزان دروست بکەیت و منداڵت هەبێت، هەر بۆیە مەهێڵە کەسانی تر کۆنتڕۆڵت بکەن، هەست بە شکست مەکە چونکە گەیشتووی بەم تەمەنە و هیچ کام لەم شتانەت بەدەست نەهێناوە بۆ ئەوەی پەشیمان نەبیتەوە لە داهاتوودا بە شێوەیەک بژی کە دڵخۆشت بکات.

٢.کاتێکی زۆرت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر نەبردووە:

زۆرێک لە بەشداربووانی توێژینەوەکە پەشیمانی خۆیان دەربڕیوە کە تەنها کاتێکی کەمیان لەگەڵ خێزانەکەیان بەسەر بردووە، هەر بۆیە شتە سادەکانی وەک پیاسەکردن و گەشتکردن و قسەکردن ئەنجام بدە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەشیمان نەبیتەوە.

٣. هەمیشە کارە گرنگەکانت لە پێشینە دابنێ:

پێویستە بزانیت کاتێک هەمیشە کارەکانت لە ژیانتدا دەخەیتە پێش هەموو شتێکەوە، هەڵەیت پێویستە هەندێک کات لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستانت بەسەر بەریت، کار و پارە هەرگیز ساتەکانی خۆشت بۆ ناهێنێت.

٤. کاتێکی زۆر لەگەڵ کەسانی نەرێنیدا بەسەر مەبە:

ژمارەیەکی زۆر لە بەشداربووانی توێژینەوەکە ڕایانگەیاندووە، کاتەکانیان بە بیرکردنەوەی نەرێنی لەگەڵ هەندێک کەسی نەرێنی بەسەر بردووە و لەگەڵ هەستکردن بە خەمۆکی و بێزارییەکی زۆر، پێویستە سەرلەنوێ بە پەیوەندییەکانتاندا بچنەوە و دووربکەونەوە لەو جۆرە کەسانەی کە واتان لێدەکات هەمیشە بە شێوەیەکی نەرێنی سەیری شتەکان بکە.

٥. هەمیشە قوربانی بۆ ئەوانی تر دەدەیت و ئەوانیشت لە خۆت پێ باشترە:

ئەگەر کاتێکی زۆر بەسەر دەبەیت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەسانی تر و گرنگیدانیان، پێویستە دەستبەجێ ئەوە ڕابگریت، چونکە هەست بە پەشیمانییەکی زۆر دەکەیت کاتێک دەگەیتە سیەکانی تەمەنت و بۆت دەردەکەوێت کە زۆرینەی تەمەنت لەسەر کەسانی تر بەسەر بردووە، کەمێک ئاگاداری خۆت بە بۆ ئەوەی دواتر دڵخۆشتر بیت و کەمتر پەشیمان ببیتەوە.

٦. بەباشی ئاگاداری تەندروستی خۆت نەبوویت:

ئەگەر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدایت و بەردەوام ئارەزووی خواردنە خێراکان دەکەیت و وەرزش ناکەیت، ئەوا زۆر پەشیمان دەبیتەوە لەوە چونکە رەنگە کاریگەری نەرێنی ئەمە لەسەر تەندروستیت تا دوای سی ساڵ دەرناکەوێت

٧. زۆر هەلی باشم بەفیڕۆدا:

کات بە فیڕۆ مەدە و ئەو هەلە باشانەی کە دێتە پێشەوە رەتیان مەکەرەوە، ئەگەر هەر هەلێکیش لەدەست بدەیت یان رووبەرووی هەر رووداوێکی ناخۆشیش بوویتەوە ئاساییە بۆیە بەردەوام بە لە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ ئەوەی ژیانت بەردەوام بێت و هەلی تریش لەدەست نەدەیت.

٨. پارەکەت بە دروستی بەکاربهێنە:

زۆر کەس پەشیمانن لەوەی کە پارەیەکی زۆریان پاشەکەوت نەکردووە یان وەبەرهێنانیان لە پرۆژەی باشدا نەکردووە ئەگەر لە سەرەتاوە پارەکەت بە دروستی بەکاربهێنیت، ئەوا دەتوانیت لە داهاتوودا دەست بکەیت بە ئەنجامدانی پڕۆژەی خۆت.

تا تەمەنت زیاتر بێت، گەشتکردن و جوڵەکردن قورستر دەبێت، بۆیە واز لە بیانوو هێنانەوە و تەمبەڵی بێنە، چونکە دوای گەورەبوونت، ڕەنگە هەست بە پەشیمانی بکەیت لە زۆرێک لەو کارانەی کە لە ڕابردوودا کردووتە یان نەتکردووە، بۆ ئەوەی لەو کاتەدا هەست بە پەشیمانییەکی زۆر نەکەیت، دەتوانیت سوود لە ئەزموونی کەسانی دیکە وەربگریت و پێش ئەوەی درەنگ بێت لەم شتانە دوور بکەوەرەوە.