بۆچی پیاوان ناتوانن بە ئاسانی هەستەکانیان دەرببڕن؟

PM:11:37:28/06/2024

320 جار خوێندراوەتەوە

بۆچی زۆرێک لە پیاوان هەوڵ نادەن هەستەکانیان دەرببڕن؟ یاخود بۆچی زۆربەی پیاوان ناتوانن بە ئاسانی هەستەکانیان دەربڕن؟
لە ڕاستیدا هۆکارەکان لەوانەیە زۆر ئاڵۆزتر و جیاوازتر بن لەوەی بیری لێدەکەیتەوە، دیارترین هۆکارەکان بریتین لە
:

١. پێیانوایە دەربڕینی هەستەکان لەگەڵ نێرینەییان ناگونجێت، خۆڕاگری و بێدەنگی لەو دروشمانەیە پیاوان دەیخەنە پاڵ خۆیان و پێیانوایە تا بەهێزتر و خۆڕاگرتربن باشترە بێدەنگتربن.

٢. هەستکردن بە خۆشحاڵی بۆ ئەوەی بەهێز دەربکەون، زۆرێک لە پیاوان ڕۆڵی خۆیان لە ژیاندا دەبینن بەوەی بەهێزبن بۆ هەمووان بەتایبەتی لە خێزانەکانیاندا.

٣. هەست دەکەن کە کێشەکانیان چارەسەر نابێت بەو شێوەیە، زیاتر وا باوترە ژنان گفتوگۆ لەسەر هەستەکانیان بکەن، بەڵام پیاو زیاتر لە دڵ و مێشکی خۆیدا دەیهێڵێتەوە، کە ئەمەش رەنگە زیانی زۆری هەبێت بۆی.

٤. پیاوان زمانی دەربڕینی هەستەکانیان نییە، زۆرێک لە پیاوان ناتوانن هەستەکانیان تەنانەت بۆ خۆشیان روون بکەنەوە، چ بگا بەوەی بۆ کەسانی تری روونبکەنەوە.

٥. زۆر زەحمەتە کە لەگەڵ هاوڕێکانیان کراوە بن، بۆ زۆرێک لە پیاوان، یەکەم گروپی هاوڕێکانیان بە شێوەیەکی گشتی پیاوانەیە و وا خۆیان دەردەخەن کە کەسانی بەهێزن، بۆیە زۆر باسی هەستە تایبەتەکانیان ناکەن لەگەڵ یەکتر و داخراو دەبن لەو رووەوە.

٦. پێیان باشترە هەستەکانیان لەڕێگەی کردارەوە دەرببڕن، گرنگە کە دان بەوەدا بنێین لە جیاتی ئەوەی باسی هەستەکانیان بکەن، لەوانەیە بۆ هەندێک پیاو ئاسانتر بێت بۆ ئاسوودەیی لەڕێگەی وەرزش، سەماکردن، میوزیک، یان کاری قورسی جەستەیی ئەو هەستانەیان دەرببڕن و بەتاڵی بکەنەوە.