چۆن لە کاتی دوودڵیدا بڕیارە راستەکە دەدەیت؟

PM:11:20:28/06/2024

296 جار خوێندراوەتەوە

فشار و دوودڵی لە کاتی بڕیارداندا کێشەیەکی گەورە دروست دەکات، زۆربەی جار وا دەکات بڕیارەکە هەڵەکە بدرێت.
ئەگەر هەستت کرد فشارێکی زۆرت بۆ دروست بووە بە بیرکردنەوە لە بڕیاردان، ئەوا لێرەدا چەند هەنگاوێکی گرنگ هەیە پێویستە بیگریتە بەر پێش بڕیاردان
:

١. دڵنیابە لەوەی بیرۆکەی گونجاو و گرنگت هەیە سەبارەت بە بابەتەکە و لەسەر هەستەکانت بڕیار نادەیت.

٢. دەبێت گوێ لە دەنگی ناخت بگریت و بزانیت بەڕاستی چیت دەوێت.

٣. بیر لەوە بکەرەوە خراپترین شت چییە کە ئەگەری هەیە لە دەرئەنجامی بڕیارەکەتدا رووبدات.

٤. بیر لە باشترین شت بکەرەوە کە ئەگەری هەیە لە دەرئەنجامی بڕیارەکەتدا رووبدات.

٥. بەرپرسیارییەتی دەرئەنجامی بڕیارەکەت لە ئەستۆ بگرە و هەنگاوی گونجاو بنێ لە کاتێکدا شتەکان بەباشی نەڕۆشتن.