مرۆڤ تاچەندێک دەتوانێت بەبێ خۆراک و ئاو بژیت ؟

PM:12:12:28/06/2024

4104 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ رۆژ بەبێ خۆراک بژی، بەڵام ناتوانێت بۆ زیاتر لە هەفتەیەک بەبێ خواردنەوەی ئاو بمێنێتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕ"Insider"، ئەو کەسانەی چەوری جەستەیان زۆرە دەتوانن بۆ ماوەی نزیکەی ٤٠ رۆژ بەبێ خواردن بە زیندوویی بمێننەوە، چونکە دەتوانن چەوری جەستەیان وەک وزە بەکاربهێنن، بەڵام کەسێکی ئاسایی تەندروست تەنها بۆ ماوەی ١٦ رۆژ بە لایەنی زۆرەوە دەتوانێت بژی و هیچ کەسێک بەرگەی زیاتر لە هەفتەیەک بێ ئاوی ناگرێت.

چیرۆکە جیاوازەکانی رووداوی بوومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە لە سەرووی ئەو وادانەوەن کە پسپۆڕانی تەندروستی باسی لێوە دەکەن، بە جۆرێک کۆتا کەسەکان کە رزگارکران، دوای ٢٢٨ کاتژمێر بوو لە رووداوەکە کە هاوتای نۆ رۆژ و نیووە، ئەوەش تا رادەیەک نزیکە مەحاڵ بوو کە پێشبینی رزگارکردنی هیچ کەسێک بکرێت دوای ئەو ماوەیە.

دەکرێت کەسانی رزگاربوو، بە سوودوەرگرتن لە پاشەڕۆی ئاوی جەستەیان توانیبێتیان لەژیاندا بمێننەوە، وەک یەکێک لە نمونەکان کە کوڕێکی گەنج بوو لە تورکیا رزگارکرا، یاخود کەسێکی دیکە باسی ئەوەی کردبوو، کە دەبەیەک ئاوی پێ بووە و سوودی لێ بینیووە، لە کاتێکدا لە ژێر داروپەردووی باڵەخەنەکەیدا کە بەسەریدا کەوتبوو، گیریخواردبوو، توانیبووی ژیانی بپارێزێت.