بەڤیدیۆ؛ ئوم کەلسوم گەڕایەوە بۆ سەر شانۆی گۆرانیوتن

PM:10:23:27/06/2024

45108 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، بینەرانی مەغریبی بە کۆنسێرتێکی زۆر جیاواز سەرسام بوون و بە ئوم کەلسوم شاد بوونەوە، لەڕێگەی تەکنەلۆژیای هۆلۆگرامەوە.

کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی نۆزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی " موازين إيقاعات العالم" بەڕێوەچوو، کە لە ٢١ی ئەم مانگەوە دەستیپێکرد و لە ٢٩ی مانگ کۆتایی دێت، بە شاکاری "أنت عمري” دەستیپێکرد کە ئەستێرەی گۆرانیی عەرەبیی ئوم کەلسوم بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هۆلۆگرام دەرکەوت و بینەران پێشوازییەکی گەرمییان لێکرد.

 

لە ماوەی نزیکەی کاتژمێر و نیوێکدا، هۆلۆگرامی ئوم کەلسوم کۆمەڵێک گۆرانی تایبەتی خۆی وتەوە.

هاوڵاتییەکی مەغریبی ٧٢ ساڵ رایگەیاند، ٥٦ ساڵ لەمەوبەر لە هەمان شانۆ، شانۆی محەمەد ڤی بەشداری کۆنسێرتێکی راستەقینەی ئوم کەلسومی کردبوو، لەگەڵ باوکی کۆچکردووی، وتیشی "تەمەنم ١٦ ساڵ بوو کاتێک بەشداریم لە دوایین کۆنسێرتەکەی کەلسوم لە مەغریب کرد".