PM:06:03:26/06/2024
3012 جار خوێندراوەتەوە
وابڕیارە رۆژی هەینی ٢٨ـی مانگ، قۆناغی دووەمی خۆشترین دەنگ دەستپێبکات کە قۆناغی کێبڕکێی بەشداربووانی دەرچووی قۆناغی یەکەمە.
رێبین عومەر، بەرهەمهێنەری بەرنامەکە رایگەیاند، "لە قۆناغی دووەمدا ٦٦ بەشداربوو ئامادە دەبن، کە هەریەک لە فرمێسک و رێبین جەمال ١٦ فێرخواز و هەڵوێست و دیاری قەرەداغی ١٧ فێرخوازیان لەلایە".
قۆناغی دووەمی بەرنامەکە هەفتانە بە دوو ئەڵقە پێشکەش دەکرێت شەوانی هەینی و شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ .
قۆناغی دووەمی بەرنامەکە بەشێوەیەکە، بەشداربووانی هەر مامۆستایەک دابەش دەبن بەسەر گرووپی چوار کەسی یان پێنج کەسیدا، لە کۆتاییدا مامۆستاکە لەهەر گرووپێکیان دوو بەشداربوو دەباتە قۆناغی داهاتووی خۆشترین دەنگ.