جارێکی دیکە پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن

AM:11:32:26/06/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە باشووری هەرێم و خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت و لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەوادا و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١

سلێمانی : ٤٠

دهۆک : ٤١

کەرکوک : ٤٦

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٣٩

حاجی ئۆمەران : ٢٨

گەرمیان : ٤٦