زیرەکی دەستکرد هاوارکردن لە تەلەفۆندا هێور دەکاتەوە

PM:07:45:24/06/2024

480 جار خوێندراوەتەوە

بۆ دوورکەوتنەوە لەو فشارەی کە کارمەندانی بەشی پەیوەندییەکان بەری دەکەون، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی نەرمەکاڵایەکی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دروستکردووە کە هاوارکردنی توڕە دەکاتە قسەی ئارام و توانای کەمکردنەوەی فشار و گەیاندنی زانیاری بە شێوەیەکی رێک و پێکتر هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆدیتی سێنتڕاڵ، کۆمپانیای تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ژاپۆنی سۆفتبانک درکی بەوە کردووە کە کارمەندانی سەنتەری پەیوەندییەکانی رۆژانە رووبەڕووی چی دەبنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی زۆرێک لە کڕیاران توڕەیی و بێزاری خۆیان لەسەریان دەردەبڕن.

ئەمەش دوای ٣ ساڵ تاقیکردنەوە بە هاوکاری لەگەڵ زیرەکی دەستکرد هات، تا گەیشتە فۆرمولەیەکی دەنگی کە هاوکێشەکانی قسەکردنی شەڕانگێزی پێچەوانە بکاتەوە و بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی وەریگێڕا بۆ وشەسازی "نەرم" بۆ گوێی کارمەندەکە، گرنگ نییە تۆنی قسەکانی پەیوەندیکەر چەندە بێزارکەر بێت بوو.

کۆمپانیاکە دووپاتی کردەوە کە ئەم ئەپڵیکەیشنە زۆر بە زوویی دەخرێتە بازاڕەوە، بەڵام ئامادەنەبوو بەروارەکەی دیاری بکات، تاوەکو بەفەرمی رایبگەیەنێت.
H.Y