ئەم بورجانە هەرگیز ناتوانن بە خێرایی کۆتایی بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان بهێنن

AM:11:24:23/06/2024

48240 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بۆچوونی فەلەکناسان لەدایکبووانی ئەم بورجانە ناتوانن بە خێرایی کۆتایی بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەیان بهێنن.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " timesofindia" دا ئاماژەی پێکراوە کە مامەڵەکردنی دوای جیابوونەوە لە پەیوەندییە سۆزدارییەکاندا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە هەندێک کەس توانای تێپەڕاندنیان هەیە و لە ماوەیەکی کورتدا خۆشەویستەکەیان لەبیربکەن، لەکاتێکدا هەندێکی تریش ڕەنگە ساڵانێکی زۆری پێبچێت و نەتوانن بە ئاسانی لەبیری بکەن.

دیارترین ئەوبورجانەش بریتین لە:

١. کاوڕ

زیاتر وابەستەی ئەو یادگاریانەیە کە لەگەڵی دروستی کردووە چونکە هەموو ئەو کاتانەی لەگەڵی بەسەریبردووە بە نرخی دەزانن و ناتوانن بەسەر ئەو ڕاستییەدا زاڵ بن کە هەموو شتێک کۆتایی هاتووە.

٢. گا

لە دایکبووانی ئەم بورجە کاتێک دڵی خۆیان بە رووی کەسێکدا دەکاتەوە، چاوەڕێی پابەندبوونی تەواوی لێی دەکەن بەرامبەر بەو پەیوەندییە، پشت بە متمانە و لێکتێگەیشتن دەبەستێت، کاتێکیش پەیوەندییەکە کۆتایی دێت، زۆر قورسە بۆیان بتوانن هاوبەشی پێشوویان لەبیربکەن.

٣. دووانە

لە دایکبووانی ئەم بورجە زۆر لە هەڵبژاردەکانیان دڵنیان بۆیە کاتێک جیادەبنەوە هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن بە ئاسانی ناتوانن دەستبەرداری یادگارییەکانی رابردوویان ببن.

٤. قرژاڵ

زۆر سۆزدارن، هەرچەندە لایەنی سۆزداری خۆیان بۆ هاوبەشەکانیان ئاشکرا ناکەن، کاتێک پەیوەندییەکەی کۆتایی دێت زۆر نیگەران دەبێت، نەک هەر لە یادەوەری خۆشەویستەکانی پێشوویاندا دەمێننەوە، بەڵکو ڕەتیدەکەنەوە بچنە ناو هیچ پەیوەندییەکی نوێوە.

٥. شێر

وەک کەسێکی بەهێز دەردەکەوێت، بەڵام لە ناخەوە هەستیارن کاتێک عاشق دەبن، زۆر وابەستە دەبن، تا ئەو ڕادەیەی کە ناتوانێت خۆشەویستەکەی لەبیر بکات تەنانەت دوای جیابوونەوەش.

٦. نەهەنگ

کەسایەتییەکی خەیاڵیان هەیە، ئەمەش وادەکات بە قورسی بەسەر ئەزموونەکانی ڕابردوویدا زاڵ بێت، دەست دەکات بە پلاندانان و خەونبینین بە داهاتوویەک کە بەدووری نازانرێت ڕووبدات، ئەمەش وا دەکات زۆر قورس بێت کە خۆشەویستی پێشووی لەبیر بکات.