دوای ٨٠ ساڵ وازهێنان لەخوێندن؛ لە تەمەنی 105 ساڵیدا بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا

PM:04:50:21/06/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

لە تەمەنی ١٠٥ ساڵیدا، ڤێرجینیا هیسلۆپ توانی بڕوانامەی ماستەرەکەی لە زانکۆی ستانفۆرد بەدەستبهێنێت، ئەوەش دوای ٨٠ ساڵ لە وازهێنانی لە خوێندن.

وەک خۆی دەڵێت، ڤێرجینیا لە ساڵانی چلەکاندا کارەکانی بۆ خوێندن تەواو کردبوو، بەڵام جەنگی جیهانی دووەم پلانەکانی ڤێرجینیای تێکدا و وایلێکرد ٨٠ ساڵ دواتر خوێندنەکەی تەواو بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو کاتەدا ئەو بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی "جۆرج" بکات کە بانگکرابوو بۆ خزمەتی سەربازیی، دەبوایە ئاگای لە خێزانەکەی بووایە و کاری بکردایە، ئەمەش وایکرد کە لە خوێندن دووربکەوێتەوە.

دوای نزیکەی سەدەیەک لەو رووداوانە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی مەرجی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە ستانفۆرد، دواجار لە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤ خانمە ١٠٥ ساڵانەکە بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا.