کاریگەرییەکانی خواردنی گۆشتی بەرخ

PM:09:02:19/06/2024

9056 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس ئارەزووی بە خواردنی گۆشتی بەرخ دەکەن، بەرخیش سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتین و ماددە خۆراکییە گرنگەکانە، وەک ئاسن و زینک و سیلینیۆم.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"، بەرخ بە شێوەیەکی سروشتی ئاسنی زیاتری تێدایە لە چاو سەرچاوە پڕۆتینەکانی تر وەک مریشک یان ماسی، سەرەڕای ئەوەش، بەو پێیەی بەرخ سەرچاوەیەکی ئاژەڵییە بۆ ئاسن، لەبری ئەو ئاسنەی کە لە رووەکەکاندا هەیە، ئاسنی هیم لەخۆدەگرێت و ئاسنی هیمیش زۆرترین پێکهاتەی ئاسنی تێدایە ئاسن.

بەشێکی تر لە کاریگەریەکانی بریتین لە:

١. باشە بۆ تەندروستی کۆئەندامی دەمار، بەرخ سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ڤیتامین بی ١٢، تەنها ٨٥ گرام بەرخ کەمێک کەمتر لە نیوەی پێویستی رۆژانەی زۆربەی خەڵک بۆ ڤیتامین بی ١٢ دابین دەکات.

٢.بەرگری جەستە بەهێز دەکات، بەرخ پڕە لە زینکی بەرگری بەرزکەرەوە ئەم ماددە خۆراکیانە دەتوانرێت لە خانەکانی سەرتاسەری جەستەماندا بدۆزرێتەوە و بە تەواوی پێویستن بۆ تەندروستی و بەرگری جەستە.

٣.سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ چەورییە تەندروستەکان، بەرخ ترشی لینۆلیکی کۆنجۆگەیتد (CLA) دابین دەکات CLA ناوێکە کە دەدرێت بە کۆمەڵێک ماددەی کیمیایی کە لە ترشە چەوریەکاندا هەن کە پێی دەوترێت ترشی لینۆلیک، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە CLA یارمەتی لەدەستدانی چەوری و باشترکردنی بارستەی ماسولکەی بێ چەوری دەدات.

٤.پرۆتین، بەرخ پڕە لە پرۆتینی گرنگ و تەنها یەک ژەم بەرخ زیاتر لە ٢٣ گرام پرۆتینی تێدایە، پرۆتینی ناو بەرخ پێکهاتووە لە ترشە ئەمینییە پێویستەکان.

H.Y