کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

AM:10:43:18/06/2024

192 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ و هەندێ جار پەڵەهەور دەبن و پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆدا یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، کەشی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ وە هەندێ جار پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک پلە بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ وە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک نزمتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:

هەولێر : ٤٥

سلێمانی : ٤١

دهۆک : ٤٣

کەرکوک : ٤٧

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ : ٤٣

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٢

گەرمیان : ٤٧