گۆرانیبێژی لاو میران
عەلی بۆ یەکەمجار گۆرانییە عەرەبییەکەی بە ناوی "احببتها" بڵاوکردەوە.
بەرهەمە لە تێکستی ئەمیر
تەمیمییە و ئاوازی سائر حازمە، لەلایەن دانیار محەمەدەوە میکس و ماسترینگی بۆ کراوە.
وەک خۆی پێشتر ئاماژەی
پێکرد، لەبەر داواکاری هەوادارە عەرەبەکانی، ئەم گۆرانییەی بە زمانی عەرەبی
بڵاوکردەوە.
میران عەلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ـە و خەڵکی شاری سلێمانییە،
سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی
کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی
دوێت، بەرهەمەکانی ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.