هونەرمەندی
گۆرانیبێژ تەها قادر لە هەژماری خۆی دوایین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاو کردەوە و
رایگەیاند کە واز لە کاری گۆرانی وتن دەهێنێت.
ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا، لە هەژماری تایبەتی خۆی هونەرمەند تەها قادر دوای
بڵاوکردنەوەی دوایین بەرهەمی هونەری خۆی، رایگەیاند کە ئەم گۆرانییە کۆتا بەرهەمی
دەبێت و واز لە کاری گۆرانی وتن دەهێنێت.
دەقی نوسراوەکەی تەها بەم شێوەیەیە "سڵاو و رێز ئازیزان، دەمەوێت
پێتان رابگەیێنم كە ڤیدیۆ كلیپی ` كراس كوردی ` دواین بەرهەمی هونەری گۆرانی ووتنی
منە بۆ ئێوەی خۆشەویست و هیوادارم لەماوەی پێشوو توانیبێتم خزمەتێك بە هونەری كوردی
بكەم و هەنگاوێك بەرەوپێشەوەی ببەم. هەواداران و كارەكانمان شایەدی ئەوەمان بۆ دەدەن
كە گۆڕانكاری زۆرمان ئەنجامدا و چەندین ریكۆردمان بەیەكەوە لە ڤیدیۆ كلیپ و كۆنسێرت
و ئاهەنگەكان تۆماركرد.
هیوادارم ئەو بەرهەمانەی لەماوەی پێشوو پێشكەشمان
كردن وەكو یادگاریەكی جوان بمێنێتەوە لاتان.
داوای لێبووردن لە گوێگران و هەواداران دەكەم و خۆشەویستی
و پشتگیری ئێوە و خێزانەكەم و هاوڕێیانم نەبایە سەركەوتنەكان زۆر قورس دەبوون و نەدەگەیشتین
بە ئامانجەكان ، داوای لێبووردن لە هەر كەسێك دەكەم كە بە ناڕاستەوخۆ و بەبێ مەبەست
دڵمان هێشاندوون ، هونەری گۆرانی حەز و بەهرەیەكی لەمێژینەم بوو و سوپاس بۆ خودا تێیدا
گەیشتم بە لووتكە و سەركەوتوو بووم، هیوا دەخوازم لە سێكتەرێكی تری ژیان بتوانم
خزمەتان بكەم و رەنگی من ببینن."
تەھا قادر خەڵکی شاری سۆرانە، دەرچووی
کۆلێژی ئەندازیارییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ماوەی ساڵانێکە خەریکی کاری
هونەرییە.
H.Y