پیاوێك سکاڵای پێنج ملیۆن دۆلار لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ تۆمار دەکات بە
بیانووی ئەوەی هاوسەرەکەی ئەو نامانەی بینیوە کە ئەم لە مۆبایلەکەیدا سڕیویەتییەوە.
بەپێی رۆژنامەی تایمز، پیاوەکە بەجۆرێک تووشی کێشە بووەتەوە، کە هاوسەرەکەی
داوای جیابوونەوەی کردووە لە دادگا.
ئاماژە بەوەشکراوە، نامەکان لەگەڵ هاوپیشەیەکی پیاوەکەدا بووە کە کچێک بووە
و دەرکەوتووە پەیوەندی خۆشەویستییان بەیەکەوە هەیە، پیاوەکەش رایگەیاندووە، کە ئەو
نامەکانی سڕیوەتەوە بەڵام لە شوێنی خۆیاندا مابوون.
هەر لەبەر ئەمەش، پیاوەکە داوای قەرەبووی پێنج ملیۆن دۆلاری کردووە.