تایبەتمەندی نوێ بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی لە ڕێگەی واتسئەپەوە

PM:02:33:15/06/2024

304 جار خوێندراوەتەوە

پلاتفۆرمی نامە ناردنی خێرا "WhatsApp" نوێکاری نوێی ڕاگەیاند بۆ باشترکردنی ئەزموونی پەیوەندی ڤیدیۆیی لە ئامێرە جیاوازەکانەوە.

ئەم هەنگاوە، مەبەست لێی کێبڕکێیە لەگەڵ بەرنامەکانی تری پەیوەندی ڤیدیۆیی وەک Zoom و FaceTime و Google Meet.

ساڵی ڕابردوو واتسئەپ تایبەتمەندی هاوبەشکردنی شاشەی لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا بە پاڵپشتی هاوبەشکردنی دەنگ ناساند، لەمەودوا بەکارهێنەران ڕێگەیان پێدەدرێت لەگەڵ پەیوەندییەکان لە کاتی پەیوەندیکردندا لە ڕێگەی واتسئەپەوە سەیری "کلیپی ڤیدیۆیی" بکەن.

بەر لەم نوێکارییەش ژمارەی بەشداربووان لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکاندا تاوەکو ٣٢ کەس بوو، لە کاتێکدا زۆرترین ژمارەی بەشداربووان لەسەر ویندۆز ١٦ کەس بووە، لە ماک زۆرترین ژمارە ٨ کەس بوو.

ئەم نوێکاریانە هاوتەریب دەبێت لەگەڵ پشتگیریکردن بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییە فراوانکراوەکان لە ڕێگەی بەرنامەکانی دیکەی وەک بەرنامەی FaceTime لە کۆمپانیای ئەپڵەوە کە ڕێگە دەدات تا ٣٢ کەس لە پەیوەندییەکان بانگهێشت بکرێن.