سەگێک دوای ڕووداوێکی هاتووچۆ خاوەنەکەی ڕزگار دەکات

AM:11:49:15/06/2024

1656 جار خوێندراوەتەوە

سەگێک توانی خاوەنەکەی لە مردن ڕزگار بکات، دوای ئەوەی زیاتر لە شەش کیلۆمەتر بەناو دارستانێکدا ڕادەکات و بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێت.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ، سەگێک توانی خاوەنەکەی لە مردن ڕزگار بکات، دوای ئەوەی زیاتر لە ٦ کیلۆمەتر بەناو دارستانێکدا ڕادەکات و بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێت دوای ڕووداوێکی هاتوچۆ.

وردەکارییەکانی ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢ی تەمموز، کاتێک کەسێک بە ناوی براندۆن گارێت بۆ کەمپ رۆشتووە لە یەکێک لە دارستانە چڕەکانی ئەمریکا.

بەڵام گارێت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستدا و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووەتە ناو دۆڵێکەوە کە درەختی چڕ و پڕی تێدایەبووە و خۆی و سەگەکانی تووشی چەندین برین و شکاوی بوون.

بەپێی لێدوانەکانی تێری گارێت، برای ئەو پیاوە یەکێک لە سەگەکان، سەرەڕای برینداربوونی جەستەی، ئەو مەودایە دوورەی ڕایکردووە، بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی کەمپینەکە، لەوێ هاوڕێکەی بۆی دەرکەوتووە کە شتێکی خراپ بەسەر خاوەنەکەیدا هاتووە، بۆیە داوای یارمەتی لە پۆلیس کردووە و هەڵمەتێکی گەڕانی چڕیان دەستپێکردووە.

براکەی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە سەختی گەرانەکەی کرد و وتی " بەهۆی چڕی دارەکانەوە زۆر بە قورسی گەڕاین، بەڵام بارهەڵگری براکەم بەیانیەکەی دۆزرایەوە"

دوای ئەوە کۆپتەرێک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک بۆ ئەوەی چارەسەری برینەکانی بکات.

تێری باسیشی لەوەکرد "براکەم تووشی شکانی پاژنەی پێی بووە، چەندین برینداری سەختی لەسەر هەموو جەستەی هەبووە، بۆیە ماوەیەک دەخایەنێت تا بتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێتەوە."