کەشی یەکەم رۆژی جەژن چۆن دەبێت؟

AM:11:28:15/06/2024

172 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک دوێنێ دەمێننەوە. و سبەینێش ئەگەری تاوەباران هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووەن ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ .

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەرۆ لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان ئەگەری بارینی تاوە بارنێکی کورت خایەن هەیە.

لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە باسی لەوە کردووە سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٣

سلێمانی : ٣٩

دهۆک : ٤١

کەرکوک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٢٧

گەرمیان : ٤٦