گۆرانیبێژی لاو میران عەلی لە هەژماری فەرمی خۆی رایگەیاند، یەکەم بەرهەمی
بە زمانی عەرەبی ئامادەیە و بەمزووانە بڵاودەبێتەوە.
وەک خۆی دەڵێت، "لە دوای ئەوەی دەمبینی چەند گوێگرێکی عەرەبیم
هەیە، بڕیارمدا بەرهەمێکم هەبێت بە زمانی
عەرەبی".
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی گۆرانییەکە "احببتها"ـیە و بەمزووانە لە
چەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاو دەبێتەوە.
میران عەلی لەدایکبووی
ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی
لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، بەرهەمەکانی
ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.