کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

PM:12:00:14/06/2024

1760 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی تۆمارەکانی دوێنێ دەبن. دەشڵێت، "سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە."

ئەوەشی خستووەتە روو، سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٤٣

سلێمانی : ٣٨

دهۆک : ٤٠

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٣

زاخۆ : ٤٢

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٢٨

گەرمیان : ٤٦

H.Y