کۆنسێرتێک دەبێتە هۆی روودانی بوومەلەرزە

AM:09:35:14/06/2024

52180 جار خوێندراوەتەوە

رووپێوی جیۆلۆجی بەریتانی رایگەیاندووە، هەزاران هەوادار کە بەشداری کۆنسێرتەکەی تایلۆر سویفتیان کردووە لە سکۆتلەندا، بووە هۆی بوومەلەرزەیەک کە چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی کۆنسێرتەکە لە ئێدینبرا دوورە.

بەپێی ئەوەی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە ٧٠ هەزار هەوادار لە کۆتایی هەفتەدا روویان لە یاریگای مۆرایفیڵد کرد بۆ بینینی نمایشی ئەستێرە ئەمریکییەکە.

لایەنی پەیوەندیدار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەمای بەشداربووانی مەراسیمەکە بووە هۆی روودانی بوومەلەرزەیەک لە وێستگەکانی چاودێری بومەلەرزەزانی کە ٦ کیلۆمەتر لە شوێنی چالاکییەکەوە دوورە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رووداوە لە هەریەکێک لە سێ ئێوارەی کۆنسێرتی گۆرانیبێژەکەدا دووبارە بووەتەوە، واتا هەرسێ رۆژەکە بوومەلەرزە روویداوە.

نمایشەکانی پێشووی سویفت لە سیاتڵ و لۆس ئەنجلۆس رووداوی بوومەلەرزەی هاوشێوەی تۆمارکردووە، کۆنسێرتەکەی لە سیاتڵ بوومەلەرزەیەکی تۆمارکردووە بە گوڕی ٢.٣ پلە.

H.Y