لە وەشانی IOS 18ـدا ئایفۆن تایبەتمەندییەکی دەگمەن زیاد دەکات

PM:11:14:13/06/2024

188 جار خوێندراوەتەوە

لە وەشانی IOS 18ـدا ، ئایفۆن چەند تایبەتمەندییەک بۆ پاراستنی زانیاری تاکەکەسی بەکارهێنەرانی زیاد دەکات.

وەک لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی "پیوبیتی"ـدا هاتووە، لەم وەشانە نوێیەدا دەتوانیت ئەو ئەپانەی دەتەوێت بیشاریتەوە یان قفڵیان بکەیت.

هەروەها دەتوانیت، فۆڵدەرێک جیا بکەیتەوە و ئەو ئەپانەی تێدا دابنێیت کە ناتەوێت لەبەرچاودا بن بەتایبەت بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش لەبەر پاراستنی زیاتر زانیارییە کەسییەکانت.