تۆم هاردی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کە 100% لە فیلمە نوێیەکەی Peaky
Blinders رۆڵ
دەگێڕێت، بەڵام دڵنیانییە لەوەی چۆن و بە چ شێوەیەک کارەکتەرەکەی لە ناو فیلمەکە
دەبێت.
هاردی لە وەرزی دووەمی زنجیرەکە، رۆڵی سەرۆکی
باندێکی بەناوی ئالفی سۆلۆمۆنس گێڕاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە کۆمپانیای
نێتفلێکس رایگەیاند، فیلمێکی Peaky Blinders لە کاردایە و ئەکتەری بەناوبانگی
ئێرلەندی کیلیان مورفی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار بە رۆڵی تۆماس شێڵبی دەگەڕێتەوە.