شەش شت لە ژیانتدا کە لە پارە بەنرخترە

PM:04:34:13/06/2024

8096 جار خوێندراوەتەوە

لە دونیای ئەمڕۆدا باوەڕێک هەیە کە پارە کلیلی کۆتایی بەختەوەری ژیانە، بەڵام وەک دەوترێت زۆر شت لە ژیاندا بوون و بەدەستهێنانیان بە پارە نییە.

راپۆرتێکی درێژ کە ماڵپەڕی " الصحة هي الثروة" بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتاییەکەیدا لیستی شەش شت لەخۆدەگرێت و باس لەوە دەکات کە ئەم شەش شتە گرنگترە لە پارە لە ژیانی مرۆڤدا، هەر بۆیە دەبێت بیانپارێزێت گرنگ نییە تێچووی چەند بێت.

راپۆرتەکە دەڵێت، "سەرەڕای ئەوەی هەندێک کەس باوەڕیان وایە، پارە ناتوانێت هەموو شتێکت بۆ بکڕێت، بەو پێیەی باوەڕی باو لە جیهانی ئەمڕۆدا ئەوەیە کە پارە کلیلی کۆتایی بەختەوەرییە لە ژیاندا بەڵام ئەمە راست نییە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو شەش شتە بەنرخەی کە بە پارە ناکڕدرێن و بەو هۆیەوەش لە پارە گرنگترن، بریتین لە:

١.تەندروستی، تەندروستی گەورەترین سامانی مرۆڤە و وتەی "تەندروستی سامانە" راستییەکی قووڵی هەڵگرتووە، بەو پێیەی هیچ بڕە پارەیەک ناتوانێت زیندوویی تەندروستی جەستەیی یان ئاسوودەیی تەندروستی دەروونی بکڕێت.

٢.پەیوەندی خێزانی، ئەم بابەتە گەنجینەیەکی بێ جێگرەوەیە و بەردی بناغەی سیستەمی پشتیوانی سۆزداریت پێکدەهێنێت، بەهای خێزان ناتوانرێت بپێورێت، خۆشەویستی بێ مەرجی دایک و باوکێک، باوەشی ئاسوودەیی خوشک و برایەک، ئەو پێکەنینەی کە لەگەڵ منداڵێکدا هاوبەشە مایەی پێوان نییە.

٣.هاوڕێیەتی، هاوڕێیەتی سامانی مەعنەوی ژیانە و پێویستە هەموو مرۆڤێک هەمیشە بیر لەو سامانە بکاتەوە کە لە هاوڕێیەتی راستەقینەدا دەبینرێت.

٤.ئارامی لە دەرووندا، ئارامی ناوەوە بریتییە لە هەستکردن بە ئاسوودەیی لەگەڵ خۆت و شوێنی خۆت لە ژیاندا، هەستکردنە بە هاوئاهەنگی کە بەهۆی ئاژاوەی دەرەکی یان نیگەرانییە مادییەکانەوە تێک ناچێت.

٥.کات، کات دراوی ژیانە، وەک چۆن زۆرجار دەوترێت کات بەنرخترین دراوە و بە پێچەوانەی پارە، کات نوێ نابێتەوە و کاتێک خەرجکرا، هەرگیز ناتوانرێت بەدەستبهێنرێتەوە.

٦.خۆشەویستی، خۆشەویستی دەوڵەمەندترین هەستە، وەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، "خۆشەویستی، لە فۆرمە بێشومارەکانیدا، بێ گومان دەوڵەمەندترین هەستە کە مرۆڤ دەتوانێت ئەزموونی بکات، لە کەلوپەلی ماددی و پێگەی دونیا تێدەپەڕێت.
H.Y