هەردی سەلامی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

AM:10:35:13/06/2024

3652 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند هەردی سەلامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " یا هەلا" بڵاوکردەوە.

هونەرمەند لەهەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییە نوێیەکەی کردووە و نووسیوێتی " بەهیوام ئێوەش وەک گۆرانییەکە هەمیشە شاد بن، لە ناخی دڵمەوە ئەم بەرهەمەتان پێشکەش دەکەم، هیوادارم بۆ ساتێکیش بێت دڵخۆشتان بکات و چێژی لێوەربگرن"

بەرهەمەکەی لە نووسین و میوزیکی هونەرمەند خۆیەتی، ئەفشین شوکری کاری ئەرنجمێنتی بۆ کردووە، کاری میکس و ماسترینگی لەلایەن سیامەک فەخریزادەوە بۆکراوە، هەرمان شێرزاد کاری دارهێنانی بۆ کردووە.

هەردی سەلامی، لە ساڵی ١٩٨٧لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، سەرەتا وەک دەرهێنەر کاریکردووە و ماوەیەکە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، بەرهەمەکانی بینەرێکی زۆریان هەیە.