گۆرانیبێژی لاو میران عەلی، گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "بایدەدات"
بڵاوکردەوە.
گۆرانییەکە ئاوازی فۆلکلۆرییە و تێکستی مازیار فایەقە، کاری ئەرەنجمێنت و
میکس و ماسترینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ ئەنجامدراوە.
میران عەلی لەدایکبووی
ساڵی ١٩٩٥ـە، خەڵکی شاری سلێمانییە، سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی
لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی NRT2، چەندین کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە لەگەڵ کلیپی دوێت، بەرهەمەکانی
ژمارەیەکی زۆر بینەریان هەیە.