هۆکاری
دروستبوونی ئازاری توندی پشت زۆرن، بەڵام زۆربەیان چارەسەری سادەیان هەیە، بە قسەکردن
لەگەڵ پزیشکەکەت، دەتوانیت هۆکارەکەی دیاری بکەیت و دەست بە ڕێگای چاکبوونەوە بکەیت
و بە زووترین کات بگەڕێیتەوە بۆ چالاکییەکانی ڕۆژانەت.
لە بابەتێکی
ماڵپەڕی " lebanon24" دا ئاماژەی
پێکراوە، کە ئازاری پشت کە بەهۆی کێشەیەکی ناو پشتەوە دروست دەبێت، جا کێشەی ئێسکەکان،
بەستەرەکان، یان ماسولکەکانی پشت بێت.
هۆکارەکانی
دروستبوونی ئازاری پشت بریتین لە:
١. گرژبوونی ماسولکەکان
گرژبوونی ماسولکەکان بریتییە لە گرژبوون یان ڕەقبوونی
ماسولکەکانی پشت بۆ ماوەیەکی زۆر، کە دەکرێت بەهۆی زەبر و زەنگ یان فشارێکی زۆرەوە
بێت، گرژبوون دەبێتە هۆی ئازارێکی توندی پشت لە بەشی سەرەوە یان خوارەوەی پشت.
٢. نەخۆشیەکانی بربرەی پشت
ئەم نەخۆشییانەش دەبێتە هۆی ئازارێکی کتوپڕ و توندی پشت، دەکرێت لە ئەنجامی هەڵگرتنی
نادروستی شتە قورسەکان یان چالاکییە زۆر ماندووکەرەکانەوە بێت.
٣. شکانی ئێسکەکانی
بڕبڕەی پشت
دەکرێت بەهۆی زەبر
و زەنگ، کەوتنە خوارەوە یان ڕووداوی ئۆتۆمبێل، یان بەهۆی لاوازی ئێسکەکانەوە بێت،
کە ئەمەش ئازارێکی زۆر لە پشتدا دروست دەکات.
٤. هەوکردن
هەندێک جار کڕکڕاگەکان
تووشی هەوکردن دەبن کە بە هەوکردنی ئێسک و پروسک ناسراوە، ئەم هەوکردنەش ئازارێکی
زۆر لە پشتدا دروست دەکەن.