سەمیرە کارزان "خودا نەکا" بڵاودەکاتەوە

PM:06:13:03/06/2024

8180 جار خوێندراوەتەوە

لە هەژماری تایبەتی خۆی خانمە هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان "سەمیرە کارزان" ئاماژەی بەوەدا ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ بەرهەمە نوێکەی بڵاودەکاتەوە.

"خودا نەکا" ناوی بەرهەمە نوێکەی سەمیرە کارزانە کە لەلایەن "کیان خوسرەویـ"ـەوە کاری موزیکی بۆ کراوە، تێکستی گۆرانییەکە لە نوسینی "محمد شوعیـ"ـە و لەلایەن "ناسر هەیدەرییەوە" کاری دەرهێنان بۆ کلیپەکە کراوە.

سەمیرە کارزان لەدایکبووی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ماوەی دوو ساڵە لە بواری هونەرییدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە.

H.Y