تیک تۆک ژمارەی بەکارهێنەرەکانی ئاشکرا کرد

PM:11:52:28/09/2021

6488 جار خوێندراوەتەوە

تیک تۆک تۆڕی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کورتەکان ئاشکرای کرد کە ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکانی مانگانەی بەرنامەکە گەیشتووتە یەک ملیار بەکارهێنەر کە دەکاتە نزیکی یەک لەسەر حەوتی ژمارەی دانیشتوانی زەوی.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن"، ByteDance کۆمپانیای بەڕێوبەری تیک تۆک لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەهۆی داهێنان و جیاوازی بەرنامەکەوە، تیکتۆک بۆتە بەشێکی خۆشەویستی ژیان بۆ خەڵکی جیهان و لە ئێستادا کۆمەڵگە جیهانییەکەمان توانای گەشتنی هەیە بە ملیۆنان خەڵک لە سەرجەم توێژەکان.

لەدوای بەناوبانگبوونی تیک تۆک فەیسبوک و ئینستاگرام خزمتگوزاری ڤیدیۆی ڕیڵییان بەردەست خست و یوتیوبیش بەدوایاندا شۆرتی دروست کرد و سانپچاتیش سپۆتلایتی بڵاوکردەوە کە هەموو ئەمانە هاوشێوەی تیک تۆک بوون و بۆ بەستنەوەی زیاتری بەکارهێنەرانیان بوو بە بەرنامەکانیانەوە.