هەندێک کەس لە شوێنی نیشتەجێبوونی بچووکدا دەژین، شێوازی رازاندنەوە و دانانی کەرەستەکانی
ناوماڵ بە جۆرێک دادەنێن رووبەری ماڵەکەیان بچووکتر دەردەخات، هەر بۆیە گرنگە
بزانن چۆن کەرەستەکانیان رێکدەخەن بۆ ئەوەی گەورە و فراوان دەربکەوێت.
ماڵپەڕی "ئینسایدەری بەریتانی" لەو بارەیەوە ئاماژەی بەو هەڵانە
کردووە کە رووبەری شوێنی نیشتەجێبوونەکەت بچووک دەکەنەوە، لەوانەش:
١. کەلوپەلی بچووک بۆ ناوماڵ هەڵدەبژێرن، دەبێت قەبارەکەی ئاسایی بێت نەک
بچووک.
٢. فەرش و راخەری بچووک هەڵدەبژێرن، واباشترە راخەرێک بێت هێندەی رووبەری
ژوورەکە بێت.
٣. گڵۆپی دانراو بەکاردەهێنن بۆ رازاندنەوەی ماڵ، کە ئەمەش رووبەرێک دەگرێت،
باشترە گڵۆپی سەر مێز دابنێن.
٤. ئاوێنەی هەڵە هەڵدەبژێرن، لە سووچ و دیواری ماڵدا ئاوێنە هەڵدەواسن کە
وادەکات رووبەرەکەی بچووکتر دەربکەوێت.
S.A