کەسانی گۆشەگیر، یان ئەوانەی بە دوورەپەرێز ناودەبرێن، کە
خۆی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانی تردا بەدوور دەگرێت، کێشەیەکی دەروونی ناسراوە کە
کاریگەری توندی لەسەر بیرکردنەوە و رەفتارەکان هەیە، تەنانەت لەسەر هەست و سۆزەکانیش
بە هەمان شێوە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی کەسەکە لەگەڵ خەڵکدا دەبێت.
بە شێوەیەکی تایبەت، ئەمە لە راپۆرتێکدا پشتڕاستکرایەوە
کە لە ماڵپەڕی Health Direct بڵاوکراوەتەوە،
کە پەیوەندی بە تەندروستی گشتیەوە هەیە.
راپۆرتەکە
لە درێژەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی تووشی ئەم گرفتە دەبن، تووشی ئاستەنگییەکی
زۆر دەبن لە گۆڕینی کەسایەتی و رەفتاری خۆیان بەرامبەر بە کەسانی دیکە، هەروەها زۆر
بەدەست بیرۆکەی هێشتنەوەی کارەکانیان و پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ کەسانی دیکەدا
دەناڵێنن، کە ئەمەش هەم بۆ خۆیان قورسە و هەم بۆ ئەوانەی لە دەوروبەریانن.
هۆکارەکانی
ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین بابەتی جیاواز، کە لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تر
جیاوازە، بەڵام ئەم کێشەیە لە ناو ئەو کەسانەدا باوە کە لە ژینگەیەکی پڕ لە کەسانی
هاوشێوەدا گەورە دەبن و دەوری کەسە نەخۆشەکە دەدەن کە ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسەکە
دەبێت، هەروەها ئەوانەی لە خێزانێکدا گەورە دەبن کە تێکچوونی کەسایەتی جۆراوجۆریان
هەیە، لەوانەیە رووبدات کە ئەم کەسایەتییە دوورەپەرێز و گۆشەگیر دەربچێت.
دەشێت کەسێک دووچاری ئەم گرفتە بێت کە تووشی منداڵییەکی خراپ یان زەبربەخش بووبێت،
یان حاڵەتەکانی لەدەستدان، یان هەندێک جۆری پەروەردەی خراپ، یان سووکایەتیکردن.
چارەسەری
ئەم کێشەیە لە رێگەی دیاریکردنی پلەی برینداربوونە لە رێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە کە دیاری
دەکات کە ئایا نەخۆشەکە پێویستی بە راوێژکردن هەیە یان پێویستی بە قۆناغی دەرمان هەیە.
H.Y