هونەرمەندی گۆرانیبێژ
یوسف تاڵیب نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی " گوارە" بڵاوکردەوە.
هونەرمەند یوسف
تاڵیب لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە نوێترین گۆرانی
خۆی کردووە و نووسیوێتی " داهاتی نوێترین ڤیدیۆ کلیپم بەناوی گوارە
پێشکەشە بە توشبوانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان"
لە درێژەی
قسەکانیشیدا باس لە چیرۆکی هۆنراوەی گۆرانییەکە دەکات " ئەگێڕمەوە بۆ خاوەنی
هۆنراوەکە کاک ( ئومێد مجید ) کاتێک هاوسەریان توشی نەخۆشی شێرپەنجە ئەبێ لەتاو
ئازاری تاقەت پڕوکێنی خێزانەکەی وە خەمی لەدەسدانی ئەم هۆنراوەیە ئەنوسێت ، زۆر بەداخەوە
هاوسەریان بەهۆی ڕێژەی نەخۆشیەکەی دواجار لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ گیانی سپارد ئەمەبوو بە چیرۆکی گۆرانی گوارە، هەر بۆیە بڕیارمدا
داهاتی ئەم گۆرانیە پێشکەش بەتوشبوانی شێرپەنجە بکەم"
بەرهەمەکە لەلایەن
تەوحید وەحیدەوە لە ئەسفەهان لەلایەن کۆمەڵێک موزیسیانی بەناوبانگی ئێرانەوە کاری
میوزیکی بۆ کراوە، هەروەها تێکستی هۆنراوەکە ئومێد مەجید نووسیویەتی.
گروپی موزیکی تەوحید
بەشێکی کارەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد شەهرامی نازریان تۆمار کردووە لە پێشتردا
و ئێستاش ئەم بەرهەمەی هونەرمەند یوسف تاڵیبیان لە تۆمارگای ئاوایی کوچەباغ تۆمار
کردووە.
یوسف تاڵیب پێشتر
چەند کارێکی هونەری هەبووە و چەند کارێکی تری نوێی دەبێت لە داهاتوودا، داهاتی کارەکەش
پێشکەش دەکەن بە نەخۆشانی تووشبووی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.