نۆ راستی لەبارەی منداڵی تازە لەدایکبوو

PM:05:02:28/09/2021

4880 جار خوێندراوەتەوە

لەدایکبوونی منداڵ چەندین گۆڕانکاری لەناو خێزاندا دروست دەکات، زانینی چۆنێتی کارکردنی جەستەیان یارمەتیدەرێکی باشە لە بەخێوکردنیاندا.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، باس لە چەند زانیاریەک کرا لەبارەی منداڵی تازە لەدایکبوو، ئەوانیش:

١. ئەو قژەی پێوەی لەدایکبوون لەدەستی دەدەن.

٢. لە کەسانی گەورە زیاتر دەپژمن، لەپێناو ئەوەی لوتی بە پاکی بمێنێتەوە.

٣. کە لەدایک دەبن لە کەسانی گەورە ئێسکیان زیاترە، منداڵی تازەلەدایکبوو ٣٠٠ ئێسکی هەیە و مرۆڤێکی پێگەیشتوو ٢٠٦ ئیسکی هەیە.

٤. لە کەسی ئاسایی خێراتر هەناسە دەدەن و هەندێک جار بۆ چەند چرکەیەک لە هەناسەدان دەوەستن.

٥. بڕێکی کەم کێشی جەستەیان لەدەست دەدەن لەدوای یەکەمی رۆژی لەدایکبوونیان.

٦. یەکەم بزەی راستقینەیان دوای دوو مانگ دەردەکەوێت.

٧. رەنگی قژیان دەگۆڕێت.

٨. بە هەستی بۆنکردندا شیری دایکیان دەناسنەوە.

٩. ئەو میوزیکەی لە سکی دایکیان گوێی لێدەگرن، دەیناسنەوە.