توڕتە یەکێکە لە شیرینییە بە تامەکان کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بە شێوازێکی
زۆر ئاسان ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکانی:
یەک پەرداخ شیر
نیو پهرداخ شهكر
یەک پەرداخ شوكڵاتهی ورد كراو.
یەک کیس ڤانێلا
یهك هێلكه
١٥٠گرام كهره
یەک كهوچک كاكاو
دوو کەوچک نیشاتە
بسكیت
شێوازی ئامادەکردنەکەی:
١. هەموو پێکهاتەکان بە یەکەوە تێکەڵ بکە و پاشان بیخهره سهر ئاگر تا جوان
خەست دهبێتهوه تێكی بده.
٢. دوای ئەوەی گیراوەکە خەستبووە و ئامادە بوو بیکەرە ناو شووشەیەکی قوڵ پاشان
بسکیتەکەی بکەرە سەر و چەند جارێک ئەم دووبارە بکەرەوە تا کۆتایی قاڵبەکە دێت.
٣. پاشان بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ناو بەفرگردا دایبنێ، لە کۆتاییدا پێشکەشی
بکە
S.A