ژمارەیەکی زۆر لە کچان بەدوای رێگەی باش و تەندروستدا دەگەڕێن بۆئەوەی
بتوانن پێستیان بە پاکی و گەشاوەیی بهێڵنەوە و رێگە لە پیربوونی بگرن.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" ئاماژەی بە چوار هەنگاوی گرنگ کردووە کە
دەبێت لە رۆتینی رۆژانەی گرنگیدان بە پێستدا هەبن، ئەوانیش:
١.پاککەرەوەی دەموچاو: یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکانی گرنگیدان بە پێست، بۆیە دەبێت پاککەرەوەیەکی
بەهێز بۆ پێست بەکاربهێنرێت کە بۆ جۆری پێست گونجاوبێت.
٢.تۆنەر: یەکێکە لە باشترین پاککەرەوەکانی پێست، کە کونیلەکان پاكدەکاتەوە
و رێگە لە گەورەبوونیان دەگرێت.
٣.کرێمی شێدارکەرەوە: پێویستە لە رۆتینی گرنگیدان بە پیستدا هەبێت هەرچەندە پێست چەور یان
وشک بێت، بۆیە دەبێت کرێمێک بەکاربهێنرێت کە گونجاوبێت بۆ جۆری پێست، چونکە هەموو
جۆرەکانی پێست پێویستییان بە شێدارکەرەوە هەیە.
٤.کرێمی دژەخۆر: بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان کە پێویستە
بۆ پارێزگاریکردن لە پێست، بۆیە باشتروایە کرێمی دژەخۆر بە پارێزگاری بە پلەی ٦٠ بۆ
٨٠ بەکاربهێنرێت، هەندێکجاریش واباشترە بە پلەی ١٠٠ بۆ پێست بەکاربهێنرێت بۆئەوەی
رێگە لە دروستبوونی پەڵە بگیرێت.
S.A