وەرەمی مێشک گەشەیەکی
نائاسایی خانەکانە لە مێشکدا، حاڵەتێکی پزیشکی مەترسیدارە و پێویستی بە گرنگیدانێکی
خێرا هەیە ئەم وەرەمانە بە تێپەڕبوونی کات بە شێوەیەکی هێواش یان خێرا گەشە دەکەن
و کاریگەری لەسەر ئەرکە جۆراوجۆرەکانی مێشک دروست دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی
"Healthline"ناسینەوەی نیشانە
سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێشوەختە و
رزگاربوون لە نەخۆشییەکە.
بەپێی توێژینەوەیەک
کە لە گۆڤاری پزیشکی گشتی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە، شەش نیشانە هەن کە دەتوانن
ئاماژە بن بۆ بوونی وەرەمی مێشک:
١. سەرئێشەی بەردەوام
سەرئێشەی زۆر
توند و بەردەوام رەنگە نیشانەی وەرەمی مێشک بێت ئەم سەرئێشانە بە تێپەڕبوونی کات
خراپتر دەبن و لەوانەیە نیشانەکانی دیکەی وەک سکچوون، ڕشانەوە، یان گۆڕانی بینینی
لەگەڵدا بێت.
٢. گرژبوون
گرژبوون بەتایبەتی
ئەگەر لەناکاو لە کەسێکدا ڕووبدات کە پێشتر تووشی نەبووبێت، زوو دووبارەبوونیەوە
ئەم حاڵتە یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم نەخۆشییە.
٣. سکچوون
و ڕشانەوە و خەواڵوویی
ئەگەر بەردەوام
هەست بە نەخۆشی دەکەیت و تووشی ڕشانەوە و خەواڵوویی بوویت بەبێ هیچ هۆکارێک، ئەمە ڕەنگە
نیشانەی وەرەمی مێشک بێت.
٤. گۆڕانی دەروونی یان ڕەفتار
گۆڕانی کەسایەتی،
کێشەی بیرەوەری، سەرلێشێواوی، یان گۆڕانکارییە دەروونی یان ڕەفتارییەکانی دیکە نابێت
پشتگوێ بخرێن و ئەم گۆڕانکاریانە بەشێکن لە نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکە.
٥.
لاوازی جەستەیی
لاوازی یان ئیفلیجی
یەکێکە لە نیشانەکان، لەوانەیە کاریگەری لەسەر
یەک ئەندام هەبێت، یان یەکێک لای جەستە , یان ماسولکەی تایبەت، ئەمەش بەپێی شوێنی
وەرەمەکە دەگۆرێت.
٦.
کێشەی بینین یان قسەکردن
هەر گۆڕانکارییەکی
کتوپڕ لە بینین یان قسەکردندا پێویستە هەڵسەنگێندرێت، چونکە ئەمە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ وەرەمی مێشک یان حاڵەتێکی
تری دەمار و پێویستە دەستبەجێ لەلایەن پزیشکەوە چاودێری بکرێت و چارەسەر بکرێت.