خێزانێک لە کاتی وەرگرتنی پشووەکەیان لە کوخێکی
گەشتیاری، رووبەرووی بارودۆخێکی ترسناک دەبنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " alkhaleej" دا خێزانێک لە کاتی وەرگرتنی پشووەکەیان لە کوخێکی گەشتیاری لە فینلاندا ، رووبەرووی هێرشی
ورچێکی درندە دەبنەوە.
هایدی نۆکاراینێن لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو کچەکەیان
چوون بۆ ئەوەی پشووەکەیان لە کوخەکەدا بەسەربەرن، لە لێدوانێکی ئەو پیاوەدا باس لە
وردەکاری رووداوەکە دەکات و دەڵێت " کاتژمێر چواری بەیانی کچەکەم پەیوەندی پێوەکردم
و پێی وتم کە لەگەڵ خوشکەکەی چووەتە ژووری ساوناکەوە کە لە تەنشیت کوخەکەی ئێمەوە
بوو، کچەکەم ئاگاداری کردمەوە ورچێک لە دەرەوە گەمارۆی شوێنەکەی داوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، کچەکانی زۆر ترسابوون کاتێک
ورچەکە دەستیکردووە بە هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانە و سووڕانەوە بەدەوری بینای ساوناکەدا.
لەو کاتەدا باوکیان لە پێناو سەلەمەتی
کچەکانی بڕیاریدا کوخەکە بەجێبهێڵێت و چەپڵە لێبدات و هاوار بکات بۆ ئەوەی ورچەکە
بترسێنێت.
نۆکاراینێن باسیشی لەوە کرد "ورچەکە دەستی
کرد بە ڕۆیشتن بەرەو هاوسەرەکەم، بەڵام ئێمە بە خێرایی گەڕاینەوە ژوورەوە و وەستاین
و سەیری چاوەکانی ورچەکەمان دەکرد."
دوای ئەوەی ورچەکە بەرەو کوخی دراوسێکەیان
رۆشتووە، خێزانەکە پەیوەنیان بە پۆلیسی فریاکەوتنەوە کردووە.
هایدی نۆکارینێن دووپاتی کردەوە کە پۆلیس بۆ
ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بەدوای ورچەکەدا گەڕاون تا دۆزیویانەتەوە.