ئایا نیشانەکانی چرچ و لۆچی دەستیان کردووە بە
دەرکەوتن لەسەر دەموچاوت؟ ئایا دەتەوێت بەدوای چارەسەری سەلامەت و کاریگەردا بگەڕێیت
بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لێیان و پێستت بە گەنجی دەربکەوێت؟ کەواتە، لێرەدا گیراوەیەکی
سروشتی و کاریگەر دەخەینەڕوو کە لەسەر بنەمای پێکهاتەی سادە دروستکراوە.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی " رأي اليوم" دا، بەکارھێنانی برنج دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتە کۆنەکانی
ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ھیندستان، کە هەر لە کۆنەوە ئاوی برنجیان بەکارهێناوە بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکانی پێست،
برنج بەهۆی سوودە زۆرەکانییەوە بە شێوەیەکی
باو لە بەرهەمەکانی چاودێری پێستدا بەکاردەهێنرێت.
سوودەکانی برنج بۆ پێست:
١. دەبێتە شێدارکەرەوەیەکی سروشتی بۆ پێست.
٢. یارمەتیدەرە بۆ لابردنی خانە مردووەکان.
٣. ئاوی برنج پێکهاتەی دژە هەوکردنی تێدایە کە پێست ئارام دەکاتەوە و سووربوونەوە
کەم دەکاتەوە.
٤. برنج پەڵەی ڕەش کەم دەکاتەوە.
٥. برنج مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێست لە
زیانەکانی ژینگە دەپارێزێت و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون کەمدەکاتەوە.
چۆنیەتی ئامادەکردنی ماسکی دەموچاو بە برنج و
هەنگوین:
دوو کەوچک برنجی وردکراو لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت
هەنگوین تێکەڵ بکە.
بە ئاوی شلەتێن دەموچاوت پاک بکەرەوە بۆ
لابردنی پیسی.
ماسکەکە بە یەکسانی لەسەر دەموچاوت دابنێ،
دوور بکەوەرەوە لە ناوچەی دەوروبەری چاوەکان.
ماسکەکە لەسەر دەموچاوت بهێڵەرەوە بۆ ماوەی
١٥-٢٠ خولەک تا وشک دەبێتەوە.
ماسکەکە بە ئاوی شلەتێن بشۆ و بە نەرمی پێستت
مەساج بکە.
پێستت شێدار بکە بە کرێمی شێدارکەرەوە.
ماسکی برنجی وردکراو و هەنگوین بژاردەیەکی زۆر
باشە بۆ چاودێریکردنی پێست، بەو پێیەی هەردوو پێکهاتەکە چەندین سوودیان هەیە، ئەم
ماسکە بە بەردەوامی تاقی بکەرەوە بۆ ئەوەی پێستێکی تازە و درەوشاوە بەدەست بهێنیت.